بەرخۆدان، گەورەترین هێڵی سووری ئیسرائیلی تێپەڕاند

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی بەرخۆدان کە لە کاردانەوە بە دەست درێژی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ئەنجام درا، قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دووشەممە شەو سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی بەرخۆدان کە لە کاردانەوە بە دەست درێژی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ئەنجام درا، قسەی کرد.

سەید حەسەن نەسروڵڵا سەرەتا بە شوکرانە بژێری لە خودا گەورە، لە گیان فیداکان و فەرماندەکانی بەرخۆدان کە لە هەشت ڕاۆژی ڕابردوو ٢٤ کاتژمێرە لە هێڵی سنووری لە گەڵ فەلەستین لە ئامادەیی بوون، دەسخۆشی کرد و وتی: سەرکەوتنەکان بە دەستی گیان فیداکان کە ٢٤ کاتژمێرە ئامادە بوون، دێتە دی و چارەنووسەکان دەنوووسرێنەوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا بە ئاماژە بە دەست درێژی ئەم دواییەی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەو ڕووداوە بریتییە لە دوو ڕوودا یەکێک بوردمانی عەقرەبا لە نزیکی دیمەشق لە لایەن ئەو ڕژێمەوە و پاشان هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر زاحیە باشووری بەیرووت.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا وتیشی: ئێمە سەپاندنی چارەنووسێکی نوێ و لە ناو بردنی سەرکەوتنی تەمووز قبووڵ ناکەین و هەر بۆیە بڕیارمان دا بە ئەوەی کە ڕووی داوە کاردانەوە بنوێنین. کاردانەوەی ئێمە دوو بەشی هەبوو کە بەشی یەکەم لە سنوورەکان لە فەلەستینی داگیرکراو و ئەوی تر پێوەندی بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەوە هەبوو.

ناوبراو لە کۆتاییدا دوژمنی خستە بەردەنگەوە و وتی: ئەگەر دەست درێژیەک ئەنجام بدەن تەواوی سەربازەکان، سنوورەکان و شارۆچکەکانتان لە سنوورەکان و قووڵایی فەلەستینی داگیرکراو گەڕەشەیان لە سەرە و کاردانەوە نیشان دەدەین.

News Code 28184

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =