تورکیا ئێس ۴۰۰ ی زیاتر لە ڕووسیا دەکڕێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە بە نیازن مووشەکی ئێس ۴۰۰ی زیاتر لە وڵاتی ڕووسیا بکڕن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر , مەولوود چاوش ئۆغڵۆ , وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا سیستەمی پاتریۆتمان پێ نەفرۆشێت , سیستەمی ئێس ۴۰۰ی زیاتر لە ڕووسیا دەکڕین.

چاوش ئۆغڵۆ بە هۆشدار بە ئەمریکا لەمبارەوە وتی: ئەگەر نەتوانین سیستەمی ناوخۆی دروست بکەین, پێویستمان بە ئەوانە, بەڵام ئەگەر پاتریۆتمان پێ نەدەن , ئێس ۴۰۰ ی زیاتر لە ڕووسیا وەردەگرین.

وتیشی: ئێمە وڵاتێکی سەربەخۆین و سەبارەت بەم کارە خۆمان بڕیار دەدەین.

News Code 28179

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =