مەرجی ئێران بۆ راگرتنی پرۆسەی هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی

وتەبێژی دەوڵەت بە ئاماژە بەوەی کە ئێران سیاسەتی بەڵێن لە بەرانبەر بەلێنی گرتووەتە بەر، وتی: ئەگەر بەڵێنەکانی ئەورووپا بە تەواوەتی جێبەجێ بکرێت، ئێمە هەنگاوی سێهەم لە بەرجام هەڵناگرین.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەلی ڕەبیعی ، وتەبێژی دەوڵەت پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند: تا ڕۆژی هەینی دەرفەت هەیە و ئەگەر ئەورووپاییەکان هەموو بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن ئێران هەنگاوی سێهەم بۆ کەم کردنەوەی بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەڵناگرێت و ئەو ۆپڕۆسە دەوەستێنێت.

سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتیش ، رەبیعی وتی: گەمارۆکانی کەرتی نەوت کاریگەریی بووە لەسەر فرۆشتنی نەوت بەڵام ئێمە وڵاتێکین بە ۱۵ وڵاتی دراوسێیەوە  و دەرفەتی زۆرمان هەیە و بە شێوازی جۆراوجۆر و بە هەر ڕادەیەک کە حەز بکەین نەوتی خۆمان دەفرۆشین.

جەختیشی کرد کە بێ گومان ئەمریکا ناتوانێت فرۆشتنی نەوتی ئێران بکاتە سفر و بیوەستێنێت.

News Code 28177

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =