"زەبح" خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی فێستیڤاڵی ڤیلمایێری مسۆگەر کرد

کورتە فیلمی "زەبح" لە دەرهێنانی هاوبەشی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەند کەریمی لە درێژەی سەرکەوتنە نێونەتەوەکانی، خەڵاتی باشترین کورتەفیلمی فێستیڤاڵی ڤیلمایێری مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی "زەبح" لە دەرهێنانی هاوبەشی سامان حسێن پوور و ئاکۆ زەند کەریمی و بەرهەمی هاوبەشی حەوزە هونەری کوردستان و ئەنجومەنی سینەما گەنجانی سنە، وەک تاقە نوێنەری ئێرانی بەشداربووی هەژدەهەمین خولی فێستیڤاڵی ڤیلمایێر، توانی خەڵاتی هەزار یۆرۆیی باشترین کورتە فیلمی ئەو فێستیڤاڵە بباتەوە.

زەبح بەسەرهای بنەماڵەیەکی گوندنشینی کوردستانی دەگێڕێتەوە کە لە زستانێکی سەخڵەتدا ناچارن مانگاکەیان بفڕۆشن، بەڵام کوڕی ئەو بنەماڵەیە حەز بەو کارە ناکات و مانگاکە دەرباز دەکات.

شایانی باسە، ئەو کورتە فیلمە پێشتر خەڵاتی تایبەتیی لیژنەی داوەران و ٢ هەزار یۆرۆ خەڵاتی نەخدیی هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلمگەلی گوندنشینیی ئێسپانیا و خەڵاتی باشترین فیلم و ئەکتەری شەشەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی "پەرواز"ی تاران بباتەوە و بڕیارە حەوتەکانی داهاتووش لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆکدا نمایش بکرێت.

News Code 28174

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =