پارکی "ئاشتی و دۆستایەتی" لە نێوان ئێران و عێراق دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ژینگەی کرماشان لە کرانەوەی پارکی "ئاشتی و دۆستایەتی" لە نێوان ئێران و عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرەیدوون یاوەری لە کۆبوونەوەی هاوبیریی ڕێکخراوگەلی خەڵک‌تەوەری ژینگە لە گەڵ رۆژنامەنووسان، ڕایگەیاند: بڕیارە ڕێککەوتن‌نامەیەک بە مژاری ناساندنی ناوچەیەکی زلەزەردی گێڵانغەرب یان ناوچەی قەراویزی سەرپێڵ زەهاو یان هەر دووی ئەو ناوچانە وەک پارکی ئاشتی و دۆستایەتی لە نێوان وڵاتانی ئێران و عێراق واژۆ بکرێت.

ئەو بەرپرسە بە ئاماژە بەوەی کە ناوەڕۆکی ڕێککەوتن‌نامەکە بە لاتین دەبێت، ڕوونی کردەوە: ئەو ناوچانە لە سەر سنووری هاوبەشی دوو وڵات هەڵکەوتوون و بە واژۆکرانی ڕێککەوتن‌نامەی "ئاشتی و دۆستایەتی" پەلێکی زۆری ئاژەڵان و گیانلەبەرانی ئەو ناوچەیە دەپارێزرێن.

یاوەری بە داکۆکی لەوەی کە ژینگە سنوور ناناسێت، جەختی کرد: پارکی ئاشتی و دۆستایەتی ڕەهەندی پراتیگیی ئەو دروشمەیە.

News Code 28167

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =