شێعرەکانی باوە سەید شێخ ئەحمەدی باینچۆ

گوڵبژێرێک لە شێعرەکانی زانای گەورە و عارفی کەم وێنە باوە سەید شێخ ئەحمەدی باینچۆ لە دووتۆی کتێبێک لە لایەن سەید مەحموود نەبوی، سەید سەعدئەدین ستوودە، سەید عەباس ئەحمەدی و سەید هادی ئەحمەدی کۆکراوەتەوە و بڵاوبۆتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی کتێبخانەی کوردی: فەیلەسوف ناودار، زانای پایەبەرز و عارفی کەم وێنە سەید شێخ ئەحمەدی باینچۆ لە ساڵی ٨٤٢ی کۆچی مانگی لە گوندی مەڵەکشان لە ١٢ کیلۆمەتریی باشووری شاری سنە لە دایکبوو.

زانستی سەرەتایی لە زادگەی خۆی خوێند و بۆ کامڵ کردنی زانیارییەکانی ڕووی لە بەغدا و دیمەشق کرد و لە وڵاتی میسر کۆتایی پێ هێنا و دابونەریتی تەریقەتی لە خزمەتی یەکێک لە شێخەکانی سۆرەوەردی تێپەڕاند و بە زانست و فەزلێکی بێ وێنە گەڕایەوە بۆ کوردستان.

گوندی باینچۆ یان تەلاسی، نەک موڵکی باوەکی بەڵکوو موڵکی بەلالییەکانی گوندی کەمێز بووە کە حەزەرەتی شێخ لە ساڵی ٩٠٩ی مانگی لە بری ٨٧٥٠ تەنکە کڕیویە و ئاوەدانی کردووە.

حەزرەتی سەید شێخ ئەحمەد کوڕی ئەمیر مەحموود، کوڕی سەید حەسەن ناسراو بە پیری خزرانی، کوڕی سەید حسێن، کوڕی شازادە عەبدوڵڵا، کوڕی سەید مووسا، کوڕی زەهیرەدین سەید محەمەد زاهیدی پیر خزری شاهۆ کە بە ڕەچڵەک دەچیتە سەر حەزرەتی عەلی نەقی (دخ)ـیه.

ئەم شێعرانەی حەزەرەتی سەید شێخ ئەحمەد کە پاش چەندین سەدە کۆکراونەتەوە، لای بنەماڵەی سەید مەحموود نەبوی بووە و نزیکەی ١٦٠ ساڵ لەوە پێش داڕشتراونەتەوە.

نمونە شێعرێکی ئەو زانا پایەبەرزە لە وەسفی قەڵەمدا:

چو نبود بی‌قلم یک حرف قابل

قلمرا هم زمرِد کرد حاصل

قملرا از زمرّد ساخت حق را

نظر کرده به او چون یافت شق را

که امرش بر نوشتن کرد آغاز

که فهرستش به بسم‌الله کند ساز

قلم هفتاد سال از روی تنظیم

به بسم‌الله نوشتن یافت تعظیم

که بعد از مدوّ طول او به تحریر

مرتب داشت بر لوحش به تقدیر

که هر چه بود از قدرت مقدر

به ثبت آورده از لوحش به دفتر

زۆربەی شێعرەکانی حەزەرەتی شێخ ئەحمەد بە پێی هەلومەرجی زاڵی کۆمەڵایەتی، سیاسی و فەرهەنگیی سەردەمی ژیانی بە فارسی و عەرەبین و نمونە شێعرە کوردییەکان نەدۆزراونەتەوە.

ئەم کۆمەڵە شێعرە لە قەوارەی ڕۆقعی و لە دووتۆی ١٠٨ لاپەڕە و لە تیراژی هەزار نوسخە، بە زمانی فارسی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی لە لایەن بڵاوکەرەوەی کانی چاپ و بڵاو بۆتەوە.

News Code 28163

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =