براکوژی لە گوندێکی کوردستان

جێگری کۆمەڵایەتی فەرماندەیی ئینتزامی کوردستان وتی: لە شەڕی نێوان دوو برا بە هۆی ناکۆکی بنەماڵەیی، برایان بە تەقەی گولەی چەکی ڕاو کوژرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرهەنگ عەبدوڵڵا فاتحی وتیشی: ئەو دوو برایە دانیشتووی گوندی نگڵی سەر بە شاری سنە بوونە کە لە شەڕی نێوان خۆیان بە چەکی ڕاو یەکیان کوژراوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە بکوژ دوای کوشتنی براکەی لە شوێنی ڕووداوەکە هەڵاتووە و هەوڵەکان بۆ دەستبەسەرکردنی لە لایەن پۆلیس بەردەوامە.

سەرهەنگ فاتحی زیادی کرد: بە ئاوردانەوە لە ناسراوەبوونی بکوژ، هەر کات ئەگەری دەستبەسەرکرانی هەیە و زانیاریی زیاتر لەوبارەیە بە زوویی رادەگەیێندرێت.

News Code 28161

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =