مەرگی گەنجێکی کرماشانی لە سەراونیلووفەر

گەنجێکی ٢٥ ساڵەی کرماشانی لە کاتی مەلەدا لە سەراونیلووفەری ئەو شارەدا نوقم بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەنجێکی ٢٥ ساڵەی کرماشانی لە کاتی مەلە لە سەراونیلووفەری کرماشان بە هۆی نائاشنابوونی بە ناوچەکە، قووڵایی زۆری ئاو و ناشارەزابوونی لە مەلەکردندا لەو دەریاچەیە نوقم بوو.

تیمی کاردانەوەی خێرای مانگی سووری پارێزگا لە گەڵ بیستی هەواڵی نوقم بوونی ئەو گەنجە خۆی گەیاندە شوێنەکە و پاش ٧ کاتژمێر گەڕان، تەرمەکەیان دۆزیەوە و ڕادەستی بەرپرسانی دادەگەیان دا.

سەراونیلووفەر دەریاچەیەکی چکۆلەیە لە ٢٠ کیلۆمەتریی باکووری رۆژئاوای کرماشان هەڵکەوتووە بە هۆی بوونی گوڵی نیلووفەر تا ناوەڕاستەکانی دەیەی هەشتای هەتاوی، بە ناوە ناسراوە.

News Code 28156

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =