داخوازیی کوردی سووریا بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق/ شەڕ کۆتایی بە ئاسایشی تورکیاش دێنێت

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک جەختی کرد کە ئەو ئەنجومەنە خوازیاری دەستپێکردنەوەی دانوستان لە گەڵ دیمەشقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقول ئەوسەت سەبارەت بە جێگیر بوونی هێزەکانی تورکیا لە سنوورە باکوورییەکانی هاوسنوور لە گەڵ ناوچە خۆبەڕێوەبەرەکان هۆشداریی دا. 

ئیلهام ئەحمەد وتی: ئەگەر تورکیا هەڕەشەکانی کردەیی بکاتەوە بە ئەگەری زۆرەوە شەڕ ڕوو دەدات کە دەبێتە هۆی کۆتایی سەقامگیری لە خودی تورکیا. ئێمە بە نەرمی لە گەڵ ئەو ڕێککەوتنانە بە ئامانجی پێکهێنانی ڕەوتی ئاشتی پاوەجێ لە گەڵ تورکیا بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان هەڵسوکەوتمان کرد. سەرەڕای ئەوە تورکیا لە بری ئەوەی کە هێزەکانی لە سنوورەکان دوور بکاتەوە خولێکی نوێ لە هەرەشەکانی دەست پێکرد و ئەمە نیشاندەری بڕیاری تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

ناوبراو داوای لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا کرد تاکوو  پاڵپشتی لە سەقامگیری ئەو ناوچانە بکەن  کە لە دەستی داعش ئازاد بوونە.

ئیلهام ئەحمەد سەبارەت بە باکووری حەڵەب وتی: ئەزموونی عەفرین بۆ هەمووان ئاشکرایە. سەدان هەزار کەس لە دانیشتووان  لە کەمپەکان ژیان دەکەن کە لە دەستی داگیرکاری تورکیاوە هەڵاتوون. هەواڵگەلێک لە کوشت و بر و ڕفاندن بە بیانووی وەرگرتنی پارە و دەست درێژی بۆ سەر ژنان و سووکایەتی بە پیاوان و بەڕێوە بردنی سیاسەتی گۆڕانی حەشیمەتی بە دەستمان گەیشتووە.

News Code 28153

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =