عێراق دەبێ لە ٣ وڵات سیستەمی بەرگری ئاسمانی پیشکەوتوو بکڕێت

نوێنەری هاوپەیمانی نەسر لە پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کرد کە لێژنەی سەربازی عێراق ڕابسپێرێت بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو لە سێ وڵات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، فەلاح خەفاجی نوێنەری هاوپەیمانی نەسر لە پەرلەمانی عێراق لە عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە داوای کرد کە لێژنەی سەربازی عێراق بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو بنێرێتە سێ وڵات.

ناوبراو زیادی کرد: پاش خۆبواردنی ئەمریکا لە پاڵپشتی عێراق لە بەرانبەر داعش لە ساڵی ٢٠١٤ و هێرشە دەرەکییەکانی مانگی ڕابردوو بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی عێراق، سەرۆک وەزیران ئەبێ ڕێککەوتنی ستراتیژیک لە گەڵ ئەمریکا هەڵبوەشێنێتەوە. عەبدولمەهدی ئەبێ لێژنەی سەربازی پێک بهێنێت تا سەفەری ڕووسیا و چین و کۆریای باکوور بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشکەوتوو بکەن و چاوەڕوانی ئەمریکییەکان نەبن.

News Code 28152

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =