ڕێگای چارەسەریی پرسەکانی کوردی سووریا لە دیمەشقە

ئیبراهیم بیرۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندی دەرەوەی ئەنەکەسە‌ (ENKS) دەڵێت کە ڕێگا چارەی پرسەکانی کوردی سووریا لە دیمەشقە نەک لە شوێنێکی تر.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کوردستان ۲۴، ئیبراهیم بیرۆ ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندی درەوەی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردەکانی سووریا (ENKS) لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێران سەبارەت بە ڕێککەوتنی تورکیا- ئەمریکا بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئەمن لە باکووری   وتی: دامەزراندنی ناوچەی ئەمن سێ قۆناغی دەبێت. یەکەم قۆناغ لە گڕکێ سپی تا سەرکانی دەگرێتەوە. دووەمین قۆناغی لە ڕۆژاوای سەرکانی تا ڕووباری دیجلە و قۆناغی سێهەمیش ڕۆژاوای گرێ سپی تا رووباری فوڕات دەگرێتەوە.

وتیشی: لە قووڵایی ۵ تا ۱۴ کیلۆمەتردا لەم ناوچەی ئەمنە هێزەکانی یەپەگە بوونیان نییە. تا ۲۰ کیلۆمەتریش چەکی قورس نییە و بنکە و بارەگاکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا دادەڕووخێت و بنکەی هاوبەشێ تورکیا – ئەمریکا دادەمەزرێت.

 ئەوەشی وت کە تورکیا بوونی هیچ گرووپێکی سەر بە پەکەکە قبووڵ ناکات و بۆیە دەبێت ئێمە لە دانوستانەکاندا وەک نوێنەری کوردەکانی سووریا ئامادە بین. کوردەکان لە سووریا پێویستیان بە گۆڕانکاری بەرفراوانی سیاسی، ئیداری و سەربازی هەیە و تەنیا ڕێگای چارەسەریی کێشەکانیان دانوستان لەگەڵ دیمەشقە نەک جێگایەکی دیکە.

News Code 28150

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =