بڵیندگۆی زیرەک دزەکان دەخاتە تەڵەوە

لەم دواییەدا بڵیندگۆگەلی زیرەکی ئامازۆن بە تایبەتمەندیی نوێوە بەرهەم هاتوون کە پێوشوێنی هەر جۆرە شکانی شووشە و دزەکردنە ناو ماڵ هەڵدەگرن و ناوەندەکانی ئاسایش ئاگادار دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە سی نێت، تا باسی ئاسایشی ماڵەکان دێت هەموو دەکەونە بیر سیستەمگەلی مانیتۆرینگی پێشکەوتە. بەڵام لەم دواییەدا ئامازۆن بە بەرهەم هێنانی بڵیندگۆیەکی زیرەک و بە بەهرە وەرگرتن لە تایبەتمەندیی (Alexa Guard) دەتوانێ زۆر باشتر ماڵەکان بپارێزێت.

ئەم بڵیندگۆیە بە بەهرە وەرگرتن لە مایکرۆفۆنگەلی بەربڵاوی خی هەر جۆرە شکانی شووشەی ماڵ یان ئاژیر لێ دانی سێنسۆر و زەنگەکانی هوشدار پێوشوێن دەگرێت و هاوکات بە ڕۆشن و خامۆش کردنی چراگەلی زیرەکی ناوماڵ، هاتوچۆی دزەکان لەوێدا هاوتاسازی دەکات.

لە لایەکی دیکەوە ئەم بڵیندگۆ زیرەکە دەتوانێ بە پەیوەندیگرتن بە ناوەندەکانی ئاسایشی وەک ADT و Ring Security، ئاگاداریان بکاتەوە.

News Code 28148

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =