حزبوڵڵا  لەم کاتە و لەم شوێنەدا هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل

کەناڵی ئەلجەزیرە لە ڕاپۆرتێکدا کات و شوێنی کاردانەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان بە هێرشەکانی ئەم دواییەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر زایحەی باشووری شرۆڤە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئەلجەزیرە لە ڕاپۆرتێکدا لە ژێر ناوی " حزبوڵڵا کەی و لە کوێ کاردانەوە بە هێڕشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل نیشان دەدات"، هێناویە: سەرچاوەیەکی نزیک بە حزبوڵڵا کە نەیویست ناوی دەربخرێت وتی کە کاردانەوەکە پێوەندی بە گۆڕانی یاسای پێکدادان لە لایەن ئیسرائیلەوە هەیە و بەس تیرۆر یا پێکانی ئامانجێک یا دامەزراوەیەکی تایبەت نییە. ئەو سەرچاوە سەبارەت بە کاتی کاردانەوەکەش ڕایگەیاند کە ئەگەری هەیە پاش رێوڕەسمی ساڵڕۆژی دزرانی ئیمام مووسا سەدر لە ٣١ ی ئۆگۆست و عاشوورای موحەڕەم لە ١٠ یا ١١ ی سێپتەمبەری داهاتوویە تا ئەو ڕێوڕەسمە نەکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە.

ئەلجەزیرە ڕاپۆرتی دا: هشام جابر لە شرۆڤەکارانی کاروبار، سەبارەت بە بەرچاوترین سیناریۆی کاردانەوەش ئەوەی لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان یان فڕۆکەی تەقینەوە لە لوبنانەوە کە شوێنێک لە باکووری ئیسرائیل بکاتە ئامانج، ئەو ئەگەرەی دا بە تایبەتی کە حزبوڵڵا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پێشکەوتووی لە لوبنان و سووریا  هەیە. جابر هەروەها لە ئەگەری ئۆپراسیۆنی کۆماندۆیی خێرا و سنووردار لە ئەلجەلیل لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو و پێدەچێت لە دەریاوە بە شێوەیەک کە چاوەڕوانی ناکرێت، قسەی کرد.

ئەو کەناڵە ڕایگەیاند: وەلید سکریە ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بە بەرخۆدان دەڵێت: لوبنان پاڵپشتی بەرخۆدان بوو بۆ ئەو کاردانەوە و هەر بۆیە کاردانەوە بە پاڵپشتی فەرمی لە سنوورەکان لە ناقورەوە تا شەعبا و غجر و سنوورە باشوورییەکانی لوبنان کە لە بەرانبەر ئەلجەلیلە، دەبێت بەڵام ئەوەی کە کەی و چلۆن، ئەو پرسێکە کە بەرخۆدان دیاریی دەکات.

ئەلجەزیرە هەروەها هێناویە: سەرچاوەی نزیک بە حزبوڵلا ڕایگەیاند کە حزبوڵڵا هەموو هێزەکانی خۆیی لە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە بانگهێشت کردووە و ئاستی ئامادەباشیی لە هەموو لایەن و بەرەکان تا ڕادەی سەدا نەوەد بەرز بووەتەوە.

ئەو کەناڵە ڕاپۆرتی دا: هشام جابر پێێ وایە کە کاردانەوە مووشەکی نابێت چونکوو هیچ کەسێک شەڕی ناوێت.بڕێک زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە واشنتۆن بە ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە کە ئارام بن چونکوو تەحەمولی کرانەوەی بەرەی بەربڵاو لە لوبنانی نییە. وەلید سکریە جەختی کرد کە کاردانەوەی حزبوڵڵا دژی ئیسرائیل حەتمییە چونکوو نەسروڵڵا بەڵێنی کاردانەوەی داوە.

News Code 28144

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =