مەسعوود بارزانی: پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران گەشە دەسەنێت

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە دیدار  لەگەڵ کۆنسووڵی ئێران لە هەولێر جەختی کرد کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران لە هەموو بوارەکان گەشەی زیاتر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسووڵی ئێران لە هەولێر ڕۆژی پێنج شەمە لە گەڵ مەسعوود بارزانی دیدار و گفتوگۆی کردووە.

 کونسووڵخانەی ئێران لە هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد کە نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسووڵی ئێران لە هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە ۷ی ئەیلوول دیدارێکی لەگەڵ مەسعوود بارزانی بووە.

لەو دیدارەدا باس لە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە و دوو لایەن جەختیان کردووەتە سەر تۆکمە کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئێران.

لای خۆیەوە مەسعوود بارزانی ئاماژەی بە دەستپێکی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و ڕایگەیاندووە: دڵنیام پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بوارەکانی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و فەرهەنگیدا گەشە دەسەنێت.

لای خۆیەوە ڕەشنوودی سوپاسی بارزانی کردووە و وێڕای پیرۆزبایی کردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی جەختی لە گرنگایەتیی پەرەپێدان بە پێوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان کردووە.

News Code 28140

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =