AP ١٣٩٨ خەرمانان ٩ ١٩:٠٦

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بوونی سەربازگەی ئیسرائیلی لە هەولێر درۆیەکی بێ بنەمایە

بوونی سەربازگەی ئیسرائیلی لە هەولێر درۆیەکی بێ بنەمایە

وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رونكردنەوەیەكدا، بوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێری ڕەتكردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جووتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "لە ھەندێ کەناڵی میدیایی عێراقی پروپاگەندەی ھەبوونی سەربازگەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر کراوە کە گوایە ژەنەڕالێکی ژن بەڕێوەی دەبات" کە بە تەواوەتی ڕەتی دەکەینەوە.

ئەوەشی وتووە کە " حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەکاتەوە و پێمانوایە ئەمە تەنیا پروپاگەندەیەکی سیاسی بێ بەھایە و ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە بۆ  قازانج و دەستکەوتی شەخسی."

شیاوی ئاماژەیە ماوەیەکە هەندێ هەواڵ لە میدیاکانی عێراق بڵاو بووەتەوە کە گوایە سەربازگەی ئیسرائیل لە هەولێر هەیە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی سەربازی و حکوومی هەرێمی کوردستان ئەو بابەتە بە درۆ وەسف دەکەن.

News ID 28135

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha