پەلامار دەرانی بنەماڵە سنەییەکە دەست بەسەر کران

فەرماندەی هێزی ئینتزامی کوردستان وتی: هێرشبەران و پەلامار دەرانی شەڕی بنەماڵەیی لە شاری سنە دەستگیر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی ئازادی ڕایگەیاند: لە شەڕ و ناکۆکیی نێوان ٢ بنەماڵە لە شاری سنە، بە هۆی تەقە بە چەکێکی تاپڕ ژنێک بریندار بوو و بنەماڵەی دەستدرێژکار دوای ئەو ڕووداوە لە شوێنەکە هەڵاتن.

فەرماندەی ئینتزامی کوردستان ڕاشیگەیاند: ئۆتۆمبیلی دەستدرێژکاران لە لایەن گەشتی ١٦ پۆلیسەوە دەناسرێت و پێوشوێن دەگیردرێت کە بە هۆی تەقەی تاوانباران و وەڵامی بەرامبەری پۆلیس، هێزێکی پۆلیس بریندار  بووە و ئێستا لە دۆخێکی گونجاوە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە دانیشتووانی ئۆتۆمبیلەکە ٢ پیاو و ژنێکی خەڵکی کرمان بوونە کە خزمایەتیان لە گەڵ بنەماڵە سنەییەکە بووە، وتی: پاش دەستگیرکرانی تاوانبارانی ئەو ڕووداوە، پۆلیس دەستی بە سەر ٢ شمشێر و چەکێکی جۆری تاپڕ لە ئۆتۆمبیلەکەدا گرتووە.

سەردار عەلی ئازادی باسی لە کراوەبوونی دۆسیەی ئەو ڕووداوە و بەردەوامی توێژینەوە لەوبارەوە کرد و  وتیشی: ژنی بریندار ئەو ڕووداوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری سنە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکییە.

شەوی ڕابردوو بنەماڵەیەکی خەڵکی کرمان کە لە ماڵی بنەماڵەیەکی سنەیی میوان بوون لەگەڵ خاوەن ماڵ دەبێتە شەڕیان و بە تاپڕ تەقە لە ژنی خاوەن ماڵ دەکەن و دوای بریندار کردنی هەڵدێن بەڵام پۆلیس دەستگیریان دەکات.

News Code 28132

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =