خاتوونێکی کرماشانی یارییەکی گرینگی فووتساڵی جیهانی داوەری کرد

خاتوونی داوەری فووتساڵی کرماشانی، شەوی ڕابردوو یارییەکی خولی نایابی جیهانی لە بەشی پیاوان داوەری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گلارە نازمی داوەری ژنی کرماشانی شەوی ڕابردوو، وەک داوەری دووهەم یاریی یانەکانی بۆکاجۆنیورێزی ئارژانتین و چۆنبۆری تایلەند لە بەشی پیاوانی لە ڕکابەرییەکانی خولی نایابی  جیهانی داوەری کرد.

شایانی باسە، داوەری یەکەمی ئەو یارییە ستفانی فراپارت، هەمان داوەری سەرەکیی یاری لیۆرپوول و چێلسی لە سوپەرکاپی ئەورووپا بووە.

گلارە نازمی لە دایکبووی ١٩٨٢ لە شاری کرماشانە و لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا لە قۆناغەکانی ڕاهێنەریی داوەراندا ناونووسی کردووە و یەکەمین داوەریی لە یارییەکانی فووتساڵ (تۆپی پێی ناو هۆڵ) ئەزموون کردووە.

داوەریی یاریگەلی ئاسیایی باشووری رۆژهەڵاتی لە ساڵی ٢٠٠١ یەکەمین ئەزموونی نێونەتەوەیی ئەم خاتوونە کرماشانییەیە و ناوبراو لە ساڵی ٢٠١٤ ناوی لە ڕیزی داوەرانی نێونەتەوەیی ئێراندا تۆمار کرا و لە ساڵی ٢٠١٨دا بە داوەری کردنی یاریی فووتساڵی ئۆلەمپیکی گەنجانی نێوان یانەکانی ژاپۆن و پۆرتەقاڵ ناوی چووە ڕیزی گەورە داوەرانی جیهانی.

News Code 28126

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =