توانای بەرەوڕوو بوونەوەی ئیسرائیلمان هەیە

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبای عێراق جەختی کردکە بەرخۆدان لە ئەو وڵاتە توانی بەرەوڕوو بوونەوەی ئیسرائیلی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی نوجەبا، شێخ ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتی ئەو بزووتنەوە بە دەرخستنی سەفەری ئەندامانی ئیسرائیلی بە پەساپۆرتی ئەمریکی بۆ خاکی عێراق و ڕاگەیاندنی چاوەدێری هەواڵگری بەرخۆدان بە سەر جووڵەکانی ئیسرائیل لە باڵوێزخانە و بنکەکانی ئەمریکا هۆشداریی دا کە توانی بەرەوڕوو بوونەوەی ئیسرائیلمان هەیە.

ئەمینداری گشتی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبا وێڕای ئاماژە بە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر بنکەنای ڕێکخراوی بەسیجی خەڵکی وتی: ئامانجی سەرەکی لە ئەو بوردمانانە، لاواز کردنەوەی عێراقە کە ئەگەر دووپات ببنەوە، بە دڵناییەوە وەڵام دەدەینەوە و لەم پێوەندییەدا، شێوەی جیاوازمان لە بەرچاوە.

ئەکرەم کەعبی، کۆبوونەوەی بەرپرسانی بەرخۆدان لە گەڵ سەرۆکانی سێ لایەنەی عێراقیشی پێوەندیدار بە جووڵەی سەربازانی بیانی لە خاکی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند و وتی: سەرۆک وەزیران پاش ئۆپراسیۆنی ڕادەتولنەسر کە خۆی بە سەریدا چاوەدێری هەبوو، تێگەیشت کە هێزی بیانی بە دوای زیندوو کردنەوەی داعشە.

بەرپرسی باڵای بەرخۆدانی عێراق، هێرشەکان بۆ سەر بنەکانی حەشدی شەعبیی شرۆڤە کرد: بە پێێ زانیاری ورد، تەواوی بوردمانەکان بە ڕیککەوتنی دوو لایەنەی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە.

News Code 28123

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =