شارەوانی نوێی ماردین ۱۵۰ فەرمانبەری دەر کرد

سەرپەرشتی نوێی شارەوانیی ماردین ١٥٠ فەرمانبەری شارەوانیی ئەو شارەی لە کار دوور خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی دیوار، موستەفا یامان پارێزگاری ماردین کە لە ڕێکەوتی ١٩ ی ئۆگۆستەوە وەکوو سەرپەرشتی شارەوانی ماردین لە جیاتی ئەحمەد تورک شارەوانی هەڵبژێردراوی ئەو شارە هەڵبژێردرا لە هەوڵیکدا ١٥٠ فەرمانبەری شارەوانیی گەورەشاری ماردینی لە کار دوور خستەوە.

ڕەحمی گونش سەرۆکی لقی سەندیکا کرێکارییەکانی تورکیا لە ماردین بە ئاماژە بە هەبوونی لیستی زیاتر بۆ کردنە دەرەوەی فەرمانبەرانی شارەوان لە زیاد بوونەوەی ژمارەی لەکار دەرکراوان لە ڕۆژانی داهاتوو نیگەرانیی دەربڕی و زیادی کرد: بڕێک زانیارییەکان دەست کەوتوون کە لە کۆمپانیای KENT AŞ سەر بە شارەوانی گەورەشاری ماردینیش ئاوەها هەوڵێک دەدرێت. ئێمە ئەو جۆرە دەرکردنە بەکۆمەڵانە قبووڵ ناکەین.

News Code 28122

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =