یەکەم پیشانگای زانکۆکانی زانستە پزیشکییەکانی ئێران لە سلێمانی کرایەوە

یەکەم پیشانگای زانکۆکانی زانستە پزیشکییەکانی ئێران بە مەبەستی ناساندنی تواناییە پەروەردەییەکان و پێکهێنانی هەلی خوێندن بۆ خوێندکارانی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی خەندان، ڕۆژی پێنجشەممە ٧ ی خەرمانان یەکەم پیشانگای ناساندنی تواناییە پەروەردەیی و زانستییەکانی زانکۆکانی زانستە پزیشکییەکانی ئێران، بە ئامادە بوونی هەواڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، مەهدی شوشتەری کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، دکتۆر ئەمیر خانی نوێنەری وەزارەتی تەندروستی ئێران، شاناز ئیبراهیم لە بەرپرسانی باڵای یەکێتی نیشتمانی,  نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی باڵای هەرێم، ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیدارەی تەندروستی سلێمانی و نوێنەری زانکۆکاری هەرێم، کرایەوە.

ئەو پیشانگا بە بەشداری ١٤ زانکۆی زانتە پزیشیکییەکانی ئێران و بە ئامانجی پێکهێنانی هەلێک بۆ خوێندکارانی هەرێم کە خوازیاری خوێندن لە زانکۆکانی زانستە پزیشکییەکانی ئێرانن، بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژیش درێژەی دەبێت.

پارێزگاری سلێمانی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە پەرەسەندنی هاوکارییە زانستی و زانکۆییەکانی ئێران و هەرێم، داوای پێکهێنانی ئاسانکاری و ئیمکاناتی زیاتر بۆ منداڵانی بنەماڵە شەهیدەکانی هەرێم کە خوازیاری درێژەی خوێندن لە زانکۆکانی ئێرانن؛ کرد.

News Code 28121

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =