مەرجی تورکیا بۆ کشانەوەی سەربازی لە خاکی سووریا

مەولوود چاوش ئوغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ئەدلەبی سووریا، ڕایگەیاند: ئەگەر رێگاچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا بدۆزرێتەوە سەربازانی تورکیا لەو وڵاتە دەچنە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی هابرتورک، مەولوود چاوش ئەغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە ئەدلەبی سووریا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ڕووسیا بەڵێنی هێرش نەکردنی دەوڵەتی ناوەندی سووریای بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکانی تورکیا لە ئەدلەب داوە، ڕایگەیاند: رووسیا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە تورکیا بەڵێنی پێویستی داوە، بە پێی ئەو بەڵێنانە لە ئەدلەب دژی بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە ئەگەری پێکدادان هێرشێک ناکرێت.

ناوبراو هەروەها لە قسەکانیدا بە جەخت لە سەر ئەوەی کە ڕووسیا بەڵێنی هێرش نەکردنی دەوڵەتی ناوەندی سووریا بۆ سەر ناوەندە تورکیاییەکانی لە ئەدلەب داوە، وتی: پێکدادانەکان لە ئەدلەب دەتوانێت شەپۆلێکی نوێ لە پەنابەری بۆ ئەورووپا دەست پێبکات.

News Code 28119

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =