بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری T۲۴، بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دانانی ناوچەی ئەمن لە ڕۆژهەڵاتی فوراتی سووریا لە لایەن ئەمریکا و تورکیاوە، ڕایگەیاند: سووریا لە گەڵ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دژایەتی هەیە.
وتیشی: ئەو گەڵاڵە پێشێلکرانی سەرەبەخۆیی و سەروەریی سووریایە. سەبارەت بە پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا کە لە نێوان تورکیا و ئەمریکا ڕێککەوتنی لە سەر کراوە لە گەڵ ڕێکخراوی نەتەوە هیچ ڕاوێژێک نەکراوە.
بەشار جەعفەری زیادی کرد: جگە لە تەواوی ئەوانە، پێکهێنانی ئاوەها ناوچەیەک لە ڕۆژهەڵاتی فورات، پێشێل کرانی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەوڵێک دژی سووریایە.
بۆچوونی ئێوە