سازدانی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا یەکەمایەتی ئەورووپایە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی نافەرمی یەکێتی ئەورووپا لە فەنلاند لە هەوڵ بۆ سازدانی دانوستان لە نێوان تاران و واشنتۆن وەک یەکەمایەتی ئەو یەکێتییە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە جێئۆ نیووز، "هایکۆ ماس" وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانەی کۆبوونەوەیەکی نافەرمی یەکێتی ئەورووپا لە فەنلاند باسی لە هەوڵ ئەو یەکێتییە بۆ پاراستنی بەرجام کرد و ئیدعای کرد کە ئەورووپا پەرە بە هەوڵەکانی دەدات لە پێناو پاراستنی بەرجام.

ناوبروا بە ئاماژە بە دانوستانی چڕی لە گەڵ هاوتایانی فەڕەنسی و بەریتانی لە پەیوەندی لە گەڵ بەرجام و ناکۆکییەکانی ناوچەی کەنداوی فارس، جەختی لەوە کرد: یەکەمایەتی سەرەکیی یەکێتی ئەورووپا لە ئێستەدا کردنەوەی دەلاقەی گفتوگۆ و دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکایە.

بە وتەی هایکۆ ماس پاش دانیشتنی گرووپی حەوت لە بیارتیزی فەڕەنسا، هەموو ئەو وڵاتانە لە سەر ئەو بڕوایەن کە فەزا و بەستێن بۆ گفتوگۆ ڕەخساوە و دەبێ ئەو هەلە بقۆزدرێتەوە.

News Code 28111

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =