بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فورات، سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە چوونە دەرەوەی دۆخی عێراق لە کۆنترۆڵ هۆشداریی داوە. حەسەن جەهاد وتەبێژی سەرۆک کۆماری عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند ئەگەر هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی درێژەی هەبێت، ئەو کاتە دۆخ لە کۆنترۆڵ دەچێتە دەرەوە.
وتەبێژی سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بە ڕاستیی ناردنی پەیامێک لە لایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە بۆ ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی دەست درێژییەکان وتی: سەرۆک کۆماری عێراق لە هەفتەی ڕابردوو لە گەڵ ئەمریکییەکان، ئێرانییەکان، ئەڵمانیاییەکان و ڕووسەکان پێوەندی و کۆبوونەوەی هەبووە کە تەواوی ئەو پێوەندی و کۆبوونەوانە بۆ ئەوە گیراوە کە عێراق نەبێتە لایەنێک دژی لایەنێکی دیکە، عێراق شەڕی زۆری بە خۆوە بینیوە و نامانەوێت کە ببێتە گۆڕەپانێک بۆ پێکدادانەکان.
بۆچوونی ئێوە