بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, مەولوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا جەختی کرد: بە دوای وەدەست هێنانی پێداویستییەکانمانەوەین. ئەگەر ٣٥ لە ئەمریکا نەکڕین، بە دوای جێگرەوەی تردا دەگەڕین.
قەدەغە کردنی ڕادەست کردنی شەڕکەرەکانی ئێف ٣٥ ی ئەمریکا لە پێوەندی لە گەڵ بڕیاری ئەنقەرە بۆ کڕينی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیایە.
پێشتر ڕاگەیێندرابوو واشنتۆن تا ٣١ ی جوولای مۆڵەت دەداتە تورکیا کە لە کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ ی ڕووسیا پاشگەز ببێتەوە.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ١١ ی مانگی جوون ڕاگرتنی پەروەردەی گەشت بە شەڕکەرەکانی ئێف ٣٥ بە فڕۆکەوانەکانی تورکیا لە بنکەی ئاسمانی ویلایەتی ئاریزۆنای راگەیاند.
ئەنقەرە لە دیسەمبەرەی ساڵی ٢٠١٧ ڕێککەوتنێکی بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ لە گەڵ مسکۆ واژۆ کرد.
بۆچوونی ئێوە