هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ ئەمریکاییەکان نییە/هەڵگرتنی گەمارۆکان مەرجە

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی: هیچ دانوستانکمان لەگەڵ ئەمریکاییەکان نییە.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سەید عەباس عێراقچی لە دیمانە لەگەڵ بەشی هەواڵی کاتژمێر ۹ کەناڵی یەکی تەلەفزیۆنی ئێران ڕایگەیاند: بە هیچ لەونێک دانوستان لە نێوان ئێمه و ئەمریکا لە ئارادا نییە.

عێراقچی ڕایگەیاند: هیچ وڵاتێک لە ژێر گوشاردا ئامادەی دانوستان نابێت. هەڵوێستی ئێمە لەمبارەوە ئاشکرایە و ئێمه ڕامانگەیاندووە کە ئەگەر دانوستانێک ئەنجام ببێت دەبێ ئەوان گەمارۆکان دژی ئێران هەڵگرنەوە و بگەڕێنەوە سەر بەرجام.

ڕاشیگەیاند:ئەگەر ئەوان ئەو کارە بکەن ڕەنگە وەک ڕابردوو لە ڕەوتی کۆمیسیۆنی هاوبەشی بەرجام و دانوستانی ئێران و گرووپی ۵+۱ لەگەڵ ئەوان گفتوگۆ بکەین.

ئەوەشی ئاماژە پێدا کە ڕۆحانی زۆر ڕاشکاوانه لەمبارەوە قسەی کردووە کە ئێمە بۆ بەرژەوەندی خۆمان ڕەنگه دانوستان بکەین بەڵام لەگەڵ ئەمریکییەکان هیچ قسەیەمان نییە.

News Code 28097

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =