هیچ پەلەمان نییە/ حزبوڵا چەکێکی تایبەتی هەیە

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە میانەی دیداری لە گەڵ بانگدەرانی عاشوورایی کە هەموو ساڵێک بەر لە مانگی موحەرەم دەست پێ دەکات، سەبارەت بە زەمانی کاردنەوە بە هێرشی فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر زاحیەی بەیرووت دوا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الاخبار"، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لەو دیدارەدا وتی: ئاسوودە بنوون و کاردانەوە لەوڕۆدا نابێت. کاتی هێرشی قەنیترە کە ٦ شەهیدی لێ کەوتەوە، ئێمە ١٠ رۆژ ڕاوەستاین و ئێستاش پەلەمان نییە و با ئیسرائیل هەر لە ئامادەباشدا بێت.

نەسروڵڵا سەبارەت بە فرۆکە بێ فرۆکەوانەکانیش وتی: حزبوڵڵا بەڵێنی نەداوە کە هەموو فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان دابخات. خۆی لێکی دەداتەوە کە کەی و لە کۆی بدات. چەکی تایبەتیمان هەیە بۆ کردنە ئامانجی هەندێک لە فرۆکەکان و پێشگری لە جموجۆڵی سیخۆریی ئیسرائیل، بەڵام نامانەوێ خەرجی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی بکەین.

شایانی باسە کە سەربازانی ڕژیمی زایۆنی لە یەكشەممەی ڕابردووەوە کە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا هەڕەشەی کاردانەوە بە هێرشی فرۆکەیی زایۆنییەکان بۆ سەر زاحیەی باشووری بەیرووتی لێ کردوون، تەواو تۆقیون و لە ئامادەباشی کامڵ دان.

News Code 28096

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =