مەرجەکانی پەمپەئۆ بۆ دانوستانی بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا

پاش وتەکانی سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە پێویستی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان وەک پێش مەرجی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، هەندێ لێدوانی لەمبارەوە دا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپەئۆ، لە دیمانە لەگەڵ ئێن ببی سی نیووز، وتی : مەرجی دانوستان لەگەڵ ئێران دەست هەڵگرتنی تاران لە چالاکییە شۆڕشگێرانەکانە.

 پێشکەشکاری ئێن بی سی پرسیاری لە پەمپەئۆ کردووە: ترامپ جارێکی دیکە تارانی بە پەرەدان بە تیرۆر تۆمەتبار کردووە بەڵام وادیارە گەش بینە بە ڕێککەوتنێکی نوێ.ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆحانی دیدار لەگەڵ ترامپی ڕەتکردووەتەوە مەگین ئەوەی کە هەموو گەمارۆکان دژی تاران هەڵگیردرێت. ڕای ئێوە لەمبارەوە چییە؟ پیش بینی دەکەن دوو لایەن دیدار بکەن.

پەمپەئۆ لە وڵامدا دەڵێت: دەبێ بگەڕینەوە بۆ خاڵێکی بنەڕەتی؛ کاتێک ئێمە هاتینە سەر دەسەڵات، ئێران ڕێگای پلانی ناڤۆکی دەپێوا. سیستەمە مووشەکیەکانی خۆی پێشدەخست و پەیوەندی لە گەڵ بەرەی تیرۆر لە سەرانسەری جیهان بوو. ئێران پارەی بوو، چونکوو بەرپرسانی دەوڵەتی ئۆباما پێیان دابوو.

وتیشی: بە کشانەوە لە بەرجام و سەپاندنی گەمارۆکان، دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە پارە کەمتر بووە. دەبینن کە ئەوان ناچارن هەڵبژێرن بودجە بە کام بەش و گرووپ بدەن. ئێمە دەمانەوێت گەلی ئێران گەلێکی ئاسایی بێت.ئێمە دەمانەوێت گەلی ئێران لە گۆڕاندنی هەڵسوکەوتی بەرپرسەکانیاندا سەرکەوتوو بن.

News Code 28093

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =