ئەمریکا لەم کاتەدا ویستبووی هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران

سەرلەشکەر باقری وتی: ئەمریکا پاش کرانە ئامانجی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی "گلۆباڵ هاوک" دەیەویست هێرشمان بکاتە سەر، بەڵام لە ترسی هێزی بەرگریی ئێران کوژرانی خەڵکی کردە بیانوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری ئەوڕۆ لە ڕیوڕەسمی ڕیزنان لە خوێندکارانی سەرتری هێزی چەکداری لە زانکۆی باڵای بەرگری نیشتمانی، وتی: سەرباز و بەسیجییە ڕەش و ڕووتەکانی دوێنیی یەمەن کە خەڵکێکی دەست بەتاڵ بوون، ئەوڕۆکە دەتوانن مووشەک و فرۆکەی بێ فرۆکەوان و پەدافەندی ئاسمانی دروست بکەن و فرۆکەی ئێف ١٦ و تۆرنادۆ بپێکن و بە فرۆکەی بێ فرۆکەوانیان ١٣٠٠ کیلۆمەتریی ئەولاوەتری بنکەی دوژمنان بکەنە ئامانج و ڕژیمی دڕندەی سعوودی بە چۆکدا بێنن و ئەوە شتێکی کەم نییە.

سەرلەشکەر باقری وتیشی: : ئەمریکا پاش کرانە ئامانجی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی "گلۆباڵ هاوک" دەیەویست هێرشمان بکاتە سەر، بەڵام لە ترسی هێزی بەرگریی ئێران کوژرانی خەڵکی کردە بیانوو.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداری بە داکۆکی لە بەرزکردنەوەی توانستی توێژینەوەیی، ڕایگەیاند: هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە گۆژمەی پێویست بۆ پلانی توێژینەوەیی تەرخان بدرێت و هاوکات بەڕێوەبەرانی توێژینەوەیی ئەو پلانانە خەریکی کار بن.

News Code 28091

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 14 =