ئێران دەتوانێ هەر لە دوورەوە دوژمن تەمێ بکات

جێگری فەرماندەی گشتیی ئەرتەش بە ئاماژە بەوەی کە تاقیکاریی حەوتەییمان لە چاوی دوژمن بە دوورە، وتی: خاوەن پێگە و دامەزراوەگەلێکین کە دەتوانێ لە دوورەدەست و لە کاتی پێویست دوژمن تەمبێ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر محەمەد حسێن دادڕەس جێگری فەرماندەی گشتیی ئەرتەش لە ڕیوڕەسمی کۆتایی خولی ڕەزمی پێشەکی خوێندکارانی زانکۆگەلی ئەفسەری ئەرتەش لە پادگانی جەوادولئەئێمەی نزاجا، بە ئاماژە بە ئامادەیی هیزی چەکداری ئێران لەباری سەربازییەوە، وتی: ئەوڕۆکە هەندێک لە کەرەسە و جیهازاتەکانی ئێمە دیارن، بەڵام جیهازاتی کارامەترمان شاراوەن و لە کاتی گونجاوی خۆیدا دەردەکەون و گورزێکی کوشەندە لە دوژمنان دەدەن و ئەو توانستەمان لە هەموو بوارەکانی پەدافەندی، زەوینی، ئاسمانی و دەریاییدا هەیە.

ئەمیر دادڕەس بە ئاماژە بەوەی کە تاقیکاریی حەوتەییمان لە چاوی دوژمن بە دوورە، وتیشی: خاوەن پێگە و دامەزراوەگەلێکین کە دەتوانێ لە دوورەدەست و لە کاتی پێویست دوژمن تەمبێ بکات.

جێگری فەرماندەی گشتیی ئەرتەش بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە هۆی دژایەتیی دوژمن لە گەڵ توانستی بەرگریی ئێمە دەگەڕیتەوە بۆ باشتر تێگەیشتنی لە زمانی زەبر و لۆژیکی زەبر، جەختی کرد: دوژمن ئەگەر بیەوێ لە بەستێنێکی سەخڵەت لە گەڵماندا تێهەڵچیت، دەبێ بێتە مەیدان و بە دڵنیاییەوە لەو دۆخەدا زیانی زۆری پێ دەگات.

News Code 28087

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =