بەرهەم هێنانی ۵۰ تۆن کەیکی زەردی ئۆرانیۆم

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: شوێنی ئەو کانگایانەی کە بۆ بەرهەم هێنانی ئۆرانیۆم هیوابەخشن دیاری کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی ئێوارەی رۆژی ڕابردوو (سێ شەممە) لە سەردانی ڕەوتی  دروست کرانی یەکەمین نەخۆشخانەی یۆن دەرمانی وڵات و رۆژئاوای ئاسیا لە پارێزگای ئەلبورز، وێرای ئاماژە بەوەی کە زۆربەی جیهازاتی پێویستمان پاش بەرجام هاوردەی وڵات کردووە، وتی: ئەم نەخۆشخانەیە لە ڕووبەرێکی ١٠ هەزار دۆنمی چێ کراوە و بڕیارە یەک لە حەوت نەخۆشخانەی لە چەشنی خۆی لە ئاستی جیهان بێت کە تێیدا لە بواری دەرمان و ڕیشەکێش کردنی شێرپەنجە لە رێگەی یۆن دەرمانی و بە کار هێنانی یۆنەکانی پرۆتۆن و کاربۆنەوە هەوڵ دەدرێت.

وتیشی: ئێران لە بواری دۆزینەوە و هەڵێنجاندا گەشەی بەرچاوی بووە و توانیوێتی زیاتر لە سەدا ٨٠ـی پاشەکەوتەکانی کانگایی و شوێنی ئەو کانگایانەی کە بۆ بەرهەم هێنانی ئۆرانیۆم هیوابەخشن بدۆزێتەوە.

ساڵحی بە ئاماژە بەوەی کە هەندێک پاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە بە بەرجام پیشەسازیی ناڤۆکی وڵات دەوەستێت یان لە ناودەچێت، ڕوونی کردەوە: ئەو پیشەسازییە تا بەر لە بەرجام ١٣ هەزار هێزی مرۆیی لە خۆ گرتبوو، ئیستا گەیشتۆتە ١٥ هەزار کەس و ئەوە سەلمێنەری بەردەوامیی چالاکییە ناڤۆکییەکانە.

سەرۆکی ڕیکخراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە درێژەدا ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران، بە لیکۆڵینەوە و پەرەدانی سانتریفیوژە تازەکانی توانیوێتی ٢٠ مەکینەی بەرەی "ئەی.ئار ٦" کە ناڕەزایەتی زۆرێک لە وڵاتانی دەرەوەیی بەدواوە بووە، دابەستێت و هەروەها لە بواری لێکۆڵینەوە و پەرەدان، لە ئەندازیارییەوە گەیشتۆتە قۆناخی گەڵاڵەڕێژی.

ڕاشیگەیاند: سالانە لانی زۆر ١٠ تۆن ئۆرانیۆممان بەرهەم دەهێنا کە مامناوەندی چوار تۆن ئۆرانیۆمی مادەی سەرەتایی یان هەمان کێکی زەرد بوو، ئەوە لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو ئەو ڕێژەیەمان گەیاندە ٣٠ تۆن و هیوادارین ئەوساڵیش ٣٠ تۆنی دیکەی پێوە زیاد بکەین و ئەگەر لەو ڕەوتە بەردەوام بین، دەتوانین تا ٥٠ تۆنیش بەرهەم بهێنین.

ساڵحی ئاماژەی بە گرینگی بواری توێژینەوە و بەرەی سانتریفیۆژگەلی نوی کرد و جەختی کرد: لە ئیستادا خاوەن هۆڵی مۆنتازی سەروو مۆدێرنین کە دەفرایەتیی بەرهەم هێنانی ٦٠ سانتریفیۆژی مۆدێرنی لە رۆژدا هەیە.

News Code 28086

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =