بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد کە هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، تیرۆریستانی تێوەگلاو لە شەهیدکردنی بەسیجی خالید شوانی؛ پێکاوە.
لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە: دوای هەڵاتنی تیرۆریستانی سەر بە چەوسێنەریی جیهانیی و گرووپی جەنایەتکار و خاین بە گەلی کورد (دیمۆکرات)؛ کە دوو ڕۆژ لەمەوپێش بەسیجی "خالید شوانی"یان لە پیرانشار تیرۆر کرد، دوو کەسیان لە گوندێکی سەردەشت کوژران .
سوپای پاسداران، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و هێزەکانی سنوورەوانیی ئازەربایجانی ڕۆژاوایی توانییان لە هەڵمەتێکدا دوو کەس لەو تیرۆریستانە لە گوندێکی شاری سەردەشت بکوژن و کەسی سێهەمیان کە یارمەتیدەریان بوو بۆ ئەوەی لە سنوور بیانپەڕێنێتەوە، بریندار و دەست بە سەر کرا.
بۆچوونی ئێوە