عێراق وەڵامی توندی هەر هێرشێكی دوژمنكارانە دەداتەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لە هێرشە ئاسمانیەكانی ئەم دواییانەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئیسرائیل كرد بۆ سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی و رایگەیاند بە توندی وەڵام دەدەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عادل عەبدولمەهدی لە بەیاننامەیەكدا دووپاتی كردووەتەوە كە حكوومەتەكەی بە توندی وەڵامی هەر هێرشێكی دوژمنكارانە دەداتەوە كە لە دەرەوە بكرێتە سەر حكوومەتەكەی یان لە ناوخۆوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، باس لە ئەنجامەكانی لێكۆڵینەوەكان لە هێرشەكانی ئەم دواییە كراوە، كە لەلایەن فڕۆكەی نەناسراوەوە كراوەتە سەر بارەگاكانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی لە عێراق و پێدەچێت لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام درابێت.

لە كۆبوونەوەكەدا هەروەها باس لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو كراوە بۆ پاراستنی كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی، بۆ ئەوەی چیتر لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی نەناسراوەوە نەكرێنە ئامانج.

سەرۆك وەزیرانی عێراق هەروەها وتوویەتی كە هێزە چەكدارەكانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرگریكردن لە عێراق و هاووڵاتیان و دەزگاكانی دەوڵەت و دامەزراوە و نێردراوە دیپلۆماسیەكان لە عێراق.

News Code 28078

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =