زانکۆی کوردستان زیاتر لە هەزار خوێندکاری بیانی وەردەگرێت

سەرۆکی گرووپی هاوکاریگەلی نێونەتەوەیی زانکۆی کوردستان وتی: لە ئەگەری بوونی پاڵپشتیی پێویست، تا کۆتایی ئەمساڵی هەتاوی زیاتر لە هەزار و ١٠٠ خوێندکاری بیانی لە زانکۆی کوردستان وەردەگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵڵا حەسەن زادە بە ئاماژە بە گەشەی بەرچاوی ڕەوتی نێونەتەوەیی سازیی ناوەندەکانی ڕاهێنانی باڵای وڵات لە ساڵانی ڕابردوو، ڕایگەیاند: لە گەڵ دەسپێکی تێرمی نوێ زیاتر لە ٧٠٠ خوێندکاری بیانی‌مان لە زانکۆی کوردستان دەبێت و تا کۆتایی ئەمساڵی هەتاوی (ساڵی ٩٨) ئەگەر بتوانین پاڵپشتیی پێویست مسۆگەر بکەین، ئەو ڕێژەیە دەگەیێنینە زیاتر لە هەزار و ١٠٠ خوێندکاری بیانی.

ڕاشیگەیاند: کاریگەریی ئەرێنیی بوونی هەزار خوێندکاری بیانی لە سەر زانکۆی کوردستان و لە ئاستی وڵاتدا بەرچاو دەبێت. بۆ وێنە بەرزبوونەوەی ڕێژەی خوێندکارانی نێونەتەوەیی بۆ لە سەدا ١٠ دەبێتە هۆی ئەوەی ئەم زانکۆیە لە سەرووی زانکۆکانی وڵاتدا بێت.

حەسەن زادە بە ئاماژە بە کاریگەرییەکانی وەرگرتنی خوێندکاری بیانی لە سەر مەعاشی خەڵکی کوردستان، بەرزبوونەوەی داهاتی زانکۆ و بەرزبوونەوەی پەیوەندیگەلی فەرهەنگی وڵات، جەختی کرد: چالاکیی زانکۆ لەو بوارەدا پێویستی بە پاڵپشتیی ماڵییە و چێکردن و پڕجیهازکردنی نووستنگە بۆ خوێندکارانی بیانی و سێلف سروویس بەشێکن لەو پێداویستییە زەرووریانەی کە دەبێ لە ئیستاوە هەوڵی بۆ بدرێت.

News Code 28075

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =