ئەمریکا دەبێت دەست لە گەمارۆکان هەڵگرێت/ نامانەوێت لەگەڵ کەس شەڕ بکەین

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئەگەر ئەمریکا ئاسایشی زیاتری بۆ ناوچەکە دەوێت و دەیەوێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە پەیوەندی باشتری ببێت، دەبێ دەست لە گەمارۆکان هەڵگرێت، وتی: ئێمە بە دوای وێنە گرتن لەگەڵ کەس نین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی بەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە ۵ی خەرمانان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە سیاسەتی ئێران و دەوڵەتی دوازدەیەم سەبارەت بە پەیوەندی دەرەکی لەگەڵ جیهان نەگۆڕدراوە و هەر لە سەرەتاوە کە دەستمان پێکردووە دروشمی ئێمە هاوکاری و تەعامولی سازێنەر لەگەڵ جیهان بووە.
ڕۆحانی وتی: ئێمە نامانەوێت لەگەڵ جیهان تەنگژە و شەڕمان ببێت بەڵکوو خوازیاری ئاسایش لە ناوچەکەین و ئامادەین بۆ هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست و ئامادەین هەموو پێودانە نێودەوڵەتییەکان جێبەجێ بکەین.

سەرۆک کۆمار جەختی کرد: ئێمە ڕێگامان بۆ بەهێزکردنی تواناییەکانی ئێران و هێزی نەتەوەیی هەڵبژاردووە. هەرچی بەهێزی نیشتیمانی زیاتر بێتەوە، هیوای دوژمنەکان بە پیلان دژی ئێران کەم دەبێتەوە. بنەما بۆ ئێمە ئاسایش و بەرژەوەندی نەتەوەیی و جێبەجی کردنی ئارمانجەکانی شۆڕشە.  پێویست بکات لەگەڵ هەر کەسێک قسە دەکەین و پێویستیش بێت ڕادەوەستین و بەرگری دەکەین و لە بەرانبەر زۆر بێژی خۆڕاگرین. ئامانجی ئێمە سەربەرزی و دەسەڵاتی ئێرانە.

 حەسەن ڕۆحانی بە ئاماژە بەوەی کە کلیلی گۆڕانکاری ئیجابی لە بەردەستی واشنتۆنە، وتی: ئەگەر ئاسایشی زیاتریان لە ناوچەکە دەوێت و دەیانەوێت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە پەیوەندی باشتریان هەبێت و پاگەندەی ئەوە دەکەن کە هیچیان لە ئێران ناوێت، دەبێ دەست لە گەمارۆکان هەڵگرن، ئەگەر هەموو گەمارۆکانتان هەڵگرت، ئەو کاتە دۆخەکە جۆرێکی دیکە دەبێت. ئێمە بە دوای وێنە گرتن لە گەڵ کەس نین.

News Code 28059

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =