ئێران هێشتا دەتوانێ بگەڕێتەوە سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی خۆی لە دەرفەتی دووبارە بە ئێران بۆ گەڕانەوەی تەواو بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بوریس جانسۆن، سەرۆک وەزیرانی بریتانیا لە پێوەندی لە گەڵ پرسەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە ئێران لە ئەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەڤانییە وتی کە ئێران هێشتا ئەو دەرفەتەی هەیە تا بگەڕێتەوە سەر پێبەندیی تەواوی خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و کۆتایی بهێنێت بە هەڵسوکەوتە ناسەقامگیرکەرانەکانی خۆی.

لە ئەو کۆنفڕانسە ڕۆژنامەڤانییە، بوریس جانسۆن لە هەمان کاتدا پاگەندەی کرد کە هەموو ئەندامانی گرووپی ٧ هاوڕان کە بە هیچ لەونێک نابێت ئیزنی دەست پێڕاگەیشتنی چەکی ناڤکۆی بدرێتە ئێران.

قسەکانی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا سەربارەت بە ئێران پاش ئەوە دێتە ئاراوە کە گرووپی هەفت لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی خۆی لە فەڕەنسا بۆ چەند کاتژمێر میوانداری موحەمەد جەوادی زەریف بوون.

لە ئەم پێوەندییەدا عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای پشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، ڕایگەیاند: موحەمەد جەواد زەریف لە سەر داوای وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، بۆ درێژەی گفتوگۆکان لە سەر قسەکانی ئەم دواییەی سەرۆک کۆمارەکانی ئێران و فەڕەنسا، گەیشتە شاری بیاریتز شوێنی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی بەرپرسانی گرووپی هەفت، هەرچەند وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد موحەمەد جەواد زەریف لە گەڵ لێژنەی ئەمریکی دیدار و گفتوگۆیەکی نابێت.

News Code 28055

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =