شەهادەتی هێزێکی سوپای پاسداران لە پیرانشار

بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا سەبارەت بە هێرشێکی تیرۆریستی و تیرۆر کردنی هێزێکی سوپای پاسداران لە پیرانشار، بەیاننامەیەکی دەرکرد.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیێندراوی بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا دا هاتووە: دەستوپەیوەندەکانی چەوسێنەریی جیهانی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی سوپای پاسدارانیان لە پیرانشار بە ناوی خالید شوانە شەهید کردووە.

بڕیارگەی حەمزە سەیدولشوهەدا وێرای ئیدانە کردنی ئەم کارە تیرۆریستیە و هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی ئەم شەهیدە سەربەرزە و سەرەخۆشی لە خەڵکی پیرانشار، جەختی کردووە کە تۆڵەی سەخت لە هۆکارانی ئەم جەنایەتە دەکاتەوە.

لە بەیاننامەکەدا جەختیش کراوە کە ئەم کارە دزێو و ترسەنۆکانە هیچ کاریگەریەکی لە سەر رەوتی بەرەو پێش چوونی شۆڕشی ئیسلامی نابێت و دەبێتە هۆی یەکپارچەیی و هەڤگری زیاتری ئیتنیک و نەتەوەکانی ئێران.

News Code 28052

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =