تاقی کردنەوەی زانستی بۆ دۆزینەوەی ژیان لە مڕیخ

لێکۆڵەرانی رێکخراوی گەردوونی ئەمریکا، ئەورووپا و ڕووسیا بە هاوکاری یەک خەریکی تاقی کردنەوەی زانستی لە شوێنێکی دوور لە ئۆسترالیان تا ئەزموونی بەس بۆ دووپات کردنەوەی ئەو تاقی کردنەوانە لە مڕیخ دەست بخەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، ئەو لێکۆڵینەوانە لە ناوچەی پیلبارا لە باشووری ڕۆژاوای ئۆسترالیا خەریکە ئەنجام دەدرێت و ئامانج لە ئەو ‌هاوشێوەی سازییە شێوەی دۆزینەوە لە مڕیخ بە مەبەستی دۆزینەوەی فۆسیلە کۆنەکان لە ئەو گۆیەیە.

لێکۆڵەران هیوادارن بتوانن نیشانەگەلێک لە بوونی ژیانی میکرۆبی لە ئاستی مڕیخ لە سەدان ملیۆن ساڵ پێش بدۆزنەوە و بۆ بەدەست هێنانی ئەزموون سەبارەت بە ئەنجامی ئاوەها دۆزینەوەیەک لە مڕیخ ئەنجامی تاقی کردنەوەگەلێک ڕوویان کردووەتە بیابانە دوورکەوتەکانی ئۆسترالیا ک هاوشێوەگەلێکیان لە گەڵ مڕیخ هەیە.

٥٠ ساڵ خوێندنەوە لە سەر بوونی ژیان لە گۆی مڕیخ سەلماندوویە کە نیشانەگەلێک لە ژیانی میکرۆبی لە ئەو گۆیە لە سەدان ساڵ لەوەو پێشەوە هەیە. ئەو نیشانەگەلە کە تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ دوو ملیار ساڵ لەمەوپێش و لێکۆڵەران دەڵێن ناوچە دوور کەوتەگەلێک وەکوو پیلبارا تاقیگەگەلێکی سروشتین بۆ  دۆزینەوە لەو بوارەوە.

پلیبارا شوێنی دۆزینەوەی کۆنترین فۆسیلەکانی سەر گۆی زەوین. لێکۆڵەران دەڵێن ئەگەر مرۆڤ بتوانێت تێبگات کە ئەو فۆسیلانە چۆن لە پیلبارا دروست بوون، دەتوانرێت هیوادار بیت کە بتوانن هەوڵی هاوشێوە لە مڕیخیش ئەنجام بدات.

News Code 28048

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =