عەدنان کەریم کۆنسێرتی کەرکووکی دوا خست

هونەرمەند عەدنان کەریم بۆ هاوخەمیی کۆچی دوایی "بڕیار" کوڕە چوار ساڵەکەی شەهید ئاسۆ پێشمەرگەی گیان بەخت کردووی هەرێمی کوردستانی عێراق، کە لە تاو دووریی باوکی گیانی لەدەستدا، کۆنسێرتەکەی دواخست.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،  وەکوو هاوخەمیەک بۆ کۆچی دوایی بڕیاری شەهید ئاسۆ، عەدنان کەریم  بڕیاری دواخستنی کۆنسێرتەکەی شاری کەرکوکی دا.
 هونەرمەند عەدنان کەریم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی بڕیاری شەهید ئاسۆ جەلال مەسۆیی دەربڕی.
عەدنان کەریم رایگەیاند: "ئەو دڵە میهرەبان و پڕ لە خۆشەویستیەت لەتاو شەهیدبونی باوکە قارەمانەکەت لە لێدان کەوت، غەم و پەژارە و سوێیەکی بێ ئەندازەت خستە نێودڵمانەوە، ئەمشەو فرمێسک وەک رێژنە باران میوانی چاوم بو".
عەدنان کەریم سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی بنەماڵەی بڕیاری شەهید ئاسۆ کرد و ئاماژەی بەوەکرد، وەکوو هاوخەمیەک بۆ کۆچی دوایی بڕیار کۆنسێرتەکەی شاری کەرکوک بۆ کاتیکی نادیار دوادەخات.
بڕیاری تەمەن چوار ساڵ، کوڕی شەهید ئاسۆ مام جەلال مەسۆییە، کە 31 ی تەموزی رابردوو لە هێرشێکی داعشدا لە شارۆچکەی کوڵەجۆی سنوری گەرمیان لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکى دیکە شەهیدبوو.
دوای ئەوەی بڕیار هەواڵی شەهیدبوونی باوکی بیستوە شەکرەکەی بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبوەتەوە، دوای مانەوەشی چەند ڕۆژێك لە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كرد.
 

News Code 28043

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =