درەوەشانەوەی دوو گۆڤاری مەهابادی لە ئاستی زانکۆکانی ئێران

سەرۆکی زانکۆی پەیامی نووری مەهاباد لە هەڵبژاردرانی دوو گۆڤاری خوێندکاریی ئەو زانکۆیە بە ناوەکانی "هەژین" و "ڕامان" لە قۆناغی کۆتایی یازدەهەمین مێهرەجانی سەرتاسەری چاپەمەنیی زانکۆکانی وڵات هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەعرووف خەلیلی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: ئەو دوو گۆڤارە لە نێوان ٢٨ هەزار بەرهەم و گۆڤاری خوێندکاری وڵات گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی یازدەهەمین مێهرەجانی سەرتاسەری چاپەمەنیی زانکۆکانی وڵات.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە داوەری ئەم قۆناغەش حەوتەی داهاتوو لە شوێنی وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیادا ڕادەگەیێندرێت، ڕاشیگەیاند: "هەژین" و "ڕامان" تەنیا نوێنەرانی چاپەمەنییەکانی ئازەربایجانی رۆژئاوان کە گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی ئەو مێهرەجانە.

شایانی باسە، گۆڤاری خوێندکاری "هەژین" بە سەرپەرەشتی و بەڕێوەبەریی "زەهرا فەهمی" و "نادر محەمەد ئەمین زادە" ٨ ساڵە چالاکە و "ڕامان"یش بە سەرپەرەشتی و بەڕێوەبەریی "سومەیە مەولوودی" بۆ ١٠ ساڵ دەچێت بە شێوەی مانگنامە لە زانکۆی پەیامی نووری مەهاباد بڵاو دەبێتەوە.

ڕێوڕەسمی کۆتایی یازدەهەمین مێهرەجانی سەرتاسەری چاپەمەنییە خوێندکارییەکان رۆژی سێ شەممە ٥ی خەرمانان بە بەشداریی مامۆستایان و پێشەنگەکانی رۆژنامەگەریی وڵات لە تەلاری عەلامە ئەمینی لە زانکۆی تاران بەڕێوە دەچێت.

News Code 28041

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =