هەدەپە دەبێ لە پەکەکە قوتار بێت ئینجا دەبێتە پارتێکی سیاسی

سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان لە تورکیا وتی : تا کاتێک هەدەپە خۆی لە پەکەکە دانەبڕێت، نابێتە حزبێکی سیاسی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی دیوار، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەدانێکی لە شاری ترابوزۆنی ئەو وڵاتە بە ئاماژە بە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی پەنجەی – ٣ لە باکووری عێراق، ڕایگەیاند: لە ماوەی ٢ رۆژی ڕابردوو ٢٢ هێزی پەکەکە کوژراوە و سوێند دەخۆم کە لەو باریەوە پێداگر بین.

ڕاشیگەیاند: دەبێ لە سندووقەکانی دەنگدان وەڵامی ئەو کەسانە بدەینەوە کە لە پەرلەمان؛ پەکەکە بە گرووپێکی تیرۆریستی نازانن. بە حوکمێک شارەوانی ئامەد، وان و ماردین‌مان لە پۆستەکانی خۆیان دەرکرد، چونکە باج و ماڵیاتێک کە خەڵکی لە ڕەنج و عارەقی خۆیان دەیاندا، بۆ قەندیل و گرووپە تیرۆریستییەکان دەنێردرا. قلیچدار ئۆغڵۆ دەتوانێ لە گەڵ ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە ئەستەنبۆڵ و ئەنقەرەدا هاوڕێ بێت، بەڵام ئێمە چکۆلەترین پەیوەندیمان بە گرووپگەلی تیرۆریستییە نابێت.

ئەردۆغان لە درێژەدا ڕووانییە پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) و جەختی کرد: هەدەپە تا کاتێک خۆی لە تیرۆریستان دانەبڕێت، جڤاتێکە کە هیچکات نابێتە حزبێکی سیاسی. ئایا کەس لە هەدەپەی بیستووە کە پەکەکە گرووپێکی سیاسییە. تورکیا لە دژی گرووپگەلی تیرۆریستی شەڕ دەکات و لە بەرامبەردا پارتی کۆماری گەل (CHP) لە سەرۆکی ئەو حزبەوە تا ئەندامانی حزبەکە لە زمانی هەمان گرووپگەلی تیرۆریستییەوە دەدوێن. ئەو کاتەی تورکیا دژی لقی سووریای پەکەکە شەڕی دەکرد ئەوان پاڵپشتیان لە پەیەدە دەکرد.

News Code 28038

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =