سیستەمی باوەڕ ٣٧٣ لەچاو پاتریۆتی ئەمریکی سەرکەوتووترە

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران، وتی: سیستەمی باوەڕ ٣٧٣ لە چاو نموونەی پێشکەوتووی ئەمریکیی پاتریۆت توانیویە لە زۆربەی بوارەکانەدا سەرکەوتووتر بێت و ئەمە نیشانەی سەرکەوتنی ئیرادە و ورەی ئێرانییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر پاسدار موحەمەد باقری لە ڕەوتی سەردان لە پیشانگای پیشەی بەرگری و سیستەمی ئاسمانی باوەڕ ٣٧٣، ڕایگەیاند: ناوی سیستەمی باوەڕ ٣٧٣ نیشان لە باوەڕی ئێرانی و ئیسلامی هەیە و شوکر بۆ خودا توانیویە پاش لێکدانەوەی زۆری پەدافەندی ئاسمانی و تاقی کردنەوەی جیاوازی تەکنیکی توانی سەرکەوتوو بێت.

سەرلەشکەر باقری وتیشی: لە لێکدانەوەکان، سیستەمی باوەڕ ٣٧٣ لە چاو نموونە پێشکەوتووە ئەمریکییەی پاتریۆت کە مەودای ١٢٠ تا ٢٠٠ کیلۆمەتر دەپێوێت، توانیویە لە زۆربەی بوارەکان سەرکەوتووتر بێت و ئەوە نیشانەی سەرکەوتنی ئیرادە، هەوڵ و کاری ئێرانییە.

ناوبراو بەو وتنی ئەوەی کە بە دڵنیاییەوە پەدافەندی ئاسمانی باوەڕ ئاسایشی پەدافەندی ئاسمانی ئێمە دەباتە سەرەوە، وتی: هەوڵێک کە لە ڕابردووی نزیک لە فڕۆکەکانی گڵۆباڵی ئەمریکی ڕووی دا بە هاتنی ئەو سیستەمە توانی بەرگری لە سنوورە ئاسمانییەکان لە مەودای زیاتر ئەنجام دەبێت و دەبێتە هۆی پێشکەوتنی بوارەکانی تریش و بە پشتی خودا دەبێتە هۆی ئاسایشی تەواوی وڵات.

News Code 28034

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =