زەبح گەیشتە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک

کورتە فیلمی زەبح لە دەرهێنانی هاوبەشی ئاکۆ زەند کەریمی و سامان حسێن پوور لە سی و دووهەمین ئامادەبوونی نێونەتەوەیی خۆی گەیشتە حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کورتە فیلمی زەبح لە دەرهێنانی هاوبەشی ئاکۆ زەند کەریمی و سامان حسێن پوور لە حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک وەک یەکێکە لە ناسراوەترین فێستیڤاڵە نێونەتەوەییەکانی فیلمی رۆژهەڵاتی ناڤین وەرگیرا.

زەبح بەسەرهاتی بنەماڵەیەکە کە لە زستانێکی سەخڵەتدا ناچارن مانگاکەیان بۆ مەعاش زەبح بکەن و بیفرۆشن. بەڵام کوڕی ئەو بنەماڵەیە بەو کارە ڕازی نییە و مانگاکە دەردەپەڕێنی. ئەمە فیلمە لە لایەن ئەنجومەنی سینەمای گەنجانی سنە و حەوزەی هونەریی کوردستان بەرهەم هاتووە.

بڕیارە فیلمی زەبح لە گەڵ ٥ فیلمی دیکەی ئێرانی کە بریتین لە "کامیۆن" لە دەرهێنانی کامبۆزیا پەرتەوی، "بەربەیان" لە دەرهێنانی سالم سەڵەواتی، "دایان" لە دەرهێنانی بێهرووز نوورانی لە بەشی فیلمی بڵیند و "کارمەند" لە دەرهێنانی فەرشید عەبدی و "کالیما" لە دەرهێنانی ئەشکان ئەحمەدی لەو فێستیڤاڵدا نمایش بکرێن.

شایانی باسە، حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دهۆک بە بەشداریی ١٢ کورتە فیلمی چیرۆکی کوردی، ٦ فیلم لە بەشی فیلمی بەڵگەیی کوردی، ١٠ فیلم لە بەشی نێونەتەوەیی، ٤ فیلمی بەڵگەیی نێونەتەوەیی و ٧ فیلم لە بەشی فیلمی بڵیند بڕیارە لە رۆژانی ١٨ تا ٢٥ی خەرمانان لە شاری دهۆک لە هەرێمی کردستاندا بەڕیوە بچێت.

News Code 28025

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 15 =