ئێران گەمارۆی بەسەر ناوەندێکی گەورەی ئەمریکیدا سەپاند

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئێران بڕیاری داوە ناوەندی بەرگری لە دیمۆکراسیەکان و بەڕێوەبەرەکەشی بخاتە ژێر گەمارۆوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی گەمارۆی بەسەر ناوەندی بەرگریی لە دیمۆکراسییەکان و بەڕێوەبەرەکەیدا سەپاندووە.

 لە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە؛ ناوەندی ئەمریکایی "بەرگری لە دیمۆکراسییەکان " و مارک دوبوویتێس، بەرێوەبەریئەم ناوەندە، بە ئەنقەست لە ڕێگای بڵاوکردنی درۆ و شێواندن و لێڵ کردنی ڕوانگەی خەڵک و ڕاوێژ و لۆبیگەریەوە کاریگەریی گەمارۆ و تیرۆریزمی ئابووری دژی ئێرانیان زۆر زیاتر کردووەتەوە.

ئاماژەش دراوە کە ئەم ناوەندە بە شێوەی جدی و چالاک خەریکە زەبر لە ئاسایش و بەرژەوەندی سەرەکی گەلی ئێران دەدات هەر بۆیە دەچێتە لیستی ڕەشی گەمارۆی ئێرانەوە.

News Code 28020

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =