سەربازانی ئەمریکا لە عێراق نەکشێنەوە، دەکرێنە ئامانج

نوێنەری سەر بە بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە ئەگەر سەربازانی ئەمریکی لە عێراق نەچنە دەرەوە ڕۆڵەکانی بەرخۆدان دەیانکەنە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، حەسەن سالم نوێنەری سەر بە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە پەرلەمانی عێراق داوای لە بەغدا کرد کە داخوازی لە هێزەکانی ئەمریکا بکات کە خێرا لە عێراق بچنە دەرەوە.

ناوبراو ڕایگەیاند: پاش بەیاننامەی ئایتوڵڵا کازم حائری و فەتوای ناوبراو سەبارەت بە بەرخۆدان لە بەرانبەر ئەمریکییەکان، ئێمە ئەبێ لە درێژە کردنە دەرەوەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق بجووڵینەوە و دەوڵەتی عێراق ئەبێ هۆشداریی بداتە هێزە ئەمریکییەکان کە خێرا بچنە دەرەوە لە عێراق و جیهازاتەکەیان ببەن لە گەڵ خۆیان.

سالم جەختی کرد: ئەگەر هێزە ئەمریکییەکان نەچنە دەرەوە منداڵانی بەرخۆدانی ئیسلامی دەیانکەنە ئامانج؛ لە باڵوێزخانە و کونسوڵخانەکانیان بگرە هەتاکوو هەموو بنەکانیان. بیانووی ئەوان لە ئەمڕۆ بە دواوە قبووڵ نەکراوە. نە پەروەردەمان دەوێت نە پاڵپشتی و نە گواستنەوەی ئەزموون.

شیاوی باسە کە ئایەتوڵڵا سەید کازم حسێنی حائری لە مەرجەعەکانی تەقلیدی عێراق، درێژەی هەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە خاکی ئەو وڵاتەی بە حەرامی شەرعی ڕاگەیاندبوو.

News Code 28012

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =