کوژران و بریندار بوونی ۱۲ چەکداری تورکیا لە هێرشی شەڕڤانانی کورد

لە سنووری کانتۆنی عەفرین شەڕڤانان لە دژی چەکدارانی سەر بە سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە ۱۲ چەکدار کوژران و برینداربون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی رزگاری عەفرین لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: "لە سنووری شاری مارع، شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی سەربازی چەکدارانی سەر بە سوپای تورکیایان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە دوو چەکدار کوژراون و ئۆتۆمبێلەکەش سووتاوە".

ئاماژەی بەوەشکراوە، ۲۲ی ئەم مانگەش، لە گوندی کەفەر خاشری سەر بە شارۆچکەی عەزاز دەستەیەک لە شەڕڤانان لە دوو قۆلەوە بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی سوپای تورکیایان کردوەتە ئامانج و لەوێش شەڕ و پێکادانێکی سەخت ڕویداوە.

هێزەکانی رزگاری عەفرین راشیگەیاندووە، لەو شەڕو پێکدادانەدا چوار چەکداری جەبهەی شامییە کوژراون و شەش چەکداری دیکەش برینداربوون.

News Code 28011

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =