تاقی کردنەوەی مووشەکی ئەمریکا دژی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە کاردانەوەی نیشان دا بە تاقیکاریی مووشەکگەلی نێوان‌بڕەوی ئەمریکا لە رۆژانی ڕابردوو بە مەودایەکی کەمی پاش کشانەوەی لە پەیمانی "قەدەغەی تاقیکاریی مووشەکگەلی ناڤۆکیی نێوان‌بڕەو"ی لە گەڵ ڕووسیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێرای ئیدانە و شەرمەزار کردنی هەڵوێستی یەکلایەنەخوازانەی ئەمریکا و کشانەوەی لە پەیمانە نێودەوڵەتییەکان و لاوازکرانی ماف، یاسا و پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان، وتی: تاقیکردنەوەی مووشەکیی نێوان‌بڕەوی ئەمریکا دەبێتە هۆی ڕکابەریی چەکئامێریی لە جیهاندا کە هاوکاتی و نائەمنی و ناسەقامگیری و هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، باجی قورسی ئابووری بە سەر وڵاتانی دیکەدا دەسەپێنێت و ئەنجامەکەشی دابەزینی ئاستی ئاسایشی ئابووریی خەڵکی لە جیهانە.

مووسەوی داوای لە کۆمەڵگەی جیهانی و هەموو وڵاتان کرد، کاردانەوەی شیاو نیشان بدەن بە کردەی ناجێگیرکەرانەی ئەمریکا و چوونەدەری ئەو وڵاتە لە پەیمانە نێودەوڵەتییەکان کە وەک هەنگاوێک بەرەودواوە دێتە ئەژمار.

News Code 28008

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =