۴۰ لقی دوکتۆرا بە زانکۆی کوردستانەوە زیاد دەکرێت

وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا وتی: لە ئەگەری دابین کرانی لانی‌کەمی پرسی ڕاهێنان لە زانکۆی کوردستان، ڕازی دەبین بە پێدانی ٤٠ لقی دوکتۆری بەو زانکۆیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور غوڵامی ئەوڕۆ (شەممە) لە دانیشتنی شۆڕای زانکۆی کوردستان ڕایگەیاند: پاش تێپەڕاندنی قۆناغی بازرگانی‌کردنی زانکۆکان لە سەرەتای دەیەی ڕابردوو، هەنگاو دەنێینە قۆناغی زانکۆتەورەی و زۆربەی جالاکییەکان لە پێناو ڕەوتی توێژینەوەیە و ئەوە دەبێتە هۆی گۆرانکاری لە بواری ڕاهێنانی باڵای وڵات و بە ئاوردانەوە لە خێرایی گۆڕانکارییە جیهانییەکان دەبێ خێرایی زیاتر ببەخشین بە سیستەمی ڕاهێنانی باڵای وڵات.

غوڵامی وێرای ئاماژە بە کارامە بوونی ساماندان بە سیستەمی ڕاهێنان لە پرسی گەشەی ناوندەکانی ڕاهێنان و لەوان ساماندان بە زانکۆگەلی زانستی کاربوردی و زانکۆگەلی تەکنیکی، وتیشی: زانکۆ کارخوڵقێنەکان دەبێ بە ڕەوتێکدا هەنگاو بنێن کە دەرچووانی ئەو زانکۆیانە هان بدرێن بۆ لای دامەزران و هیوابەخشی و ڕەخساندنی هەلی کار لە ئاستی وڵاتدا.

وەزیری زانست هەروەها ڕایگەیاند: ئامادەیی ئەوەمان هەیە کە لە ئەگەری دابین کرانی ژێرخانگەلی پێویست، ئاسانکاری بکرێت بۆ پێدانی پاڵپشتی و خزمەتی ڕفاهی بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ.

غوڵامی بیریشی هێنایەوە: لە پرسی گەشەی زانکۆی کوردستان هەوڵی پێویست دەدرێت و هەوڵ دەدەین لە ئەگەری دابین کرانی لانی‌کەمی پرسی ڕاهێنان لە زانکۆی کوردستان، ٤٠ لقی دوکتۆری بەو زانکۆیە زیاد بکەین.

News Code 28007

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =