ئیسرائیل ١٧ جار هێرشی کردۆتە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی

کارناسی کاروباری ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنی ١٧ جار هێرشی کردۆتە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، فازل ئەبوو ڕەغیف کارناسی کاروباری ئەمنی عێراق ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنی ١٧ جار هێرشی کردۆتە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی.

ڕاشیگەیاند: ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٦ تا بەوڕۆ ١٧ جار هێرشی کردۆتە سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە عێراقدا.

ئەبوو ڕەغیف ئاماژەی بەوەش دا: ئەمریکا دژی کڕینی سیستەمی ئێس ٣٠٠ لە لایەن عێراقە، چونکە لە سەر ئەو بڕوایەیە کە عێراق بەو چەکە بە هێزتر دەبێت.

ئەو کارناسە عێراقییە جەختیشی کرد: فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان لە بەرزایی زیاتر لە ٦٠ هەزار هەنگاودا هاتوچۆ دەکەن و عێراق بێ بەرییە لە سیستەمێکی ڕاداری بۆ بینین و شوێن دۆزیان. ئەگەر دۆخەکە بە هەمان شێوە درێژە بخایێنێت، داهاتوویەکی زۆر پڕمەترسیمان دەبێت.

News Code 28006

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =