سێ شارەوانە کوردەکە خزمه‌تی تێرۆریان كردووه‌

سه‌رۆك کۆماری توركیا سه‌باره‌ت به‌ دوور خستنەوەی سێ سەرۆک شارەوانی کوردی تورکیا ڕایگەیاند: شاره‌وانه‌کانی ماردین و وان و ئامه‌د خزمه‌تی تێرۆریان كردووه‌.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك کۆماری توركیا وتی: "سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كانی ماردین و وان و ئامه‌د خزمه‌تی گه‌لیان نه‌كردووه به‌ڵكوو خزمه‌تی تێرۆریستانیان كردووه‌".

شیاوی ئاماژەیە حەوتەی ڕابردوو بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هەر سێ سەرۆک شارەوانیی ئامه‌د و وان و ماردین لە کارەکانیان دوور خرانەوە و لە کاردانەوە بەم بڕیارە ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی هەدەپە لەو شارانە هاتنە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان کرد و سەدان کەسیان ڕەشەبگیر کران.

 دەوڵەتی ئەردۆغان تۆمەتی پاڵپشتی لە تیرۆری داوەتە پاڵ ئەم شارەوانانە.

News Code 28000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =